متجر بلاي العرب » التطبيقات » تطبيقات طبية » Shwan Drug Dictionary V3 APK
 Shwan Drug Dictionary V3 APK icon

Shwan Drug Dictionary V3 APK

0 votes, 4.8/

5

0$ تطبيقات طبية

4.0.3 and up

Shwan Drug Dictionary V3 APK

تنزيل Shwan Drug Dictionary V3 APK للموبايل اندرويد برابط مباشر

وصف شوان القاموس المخدرات V3

بەناوی خوای گەورەو مێهرەبان

سڵاوتان لێبێت بەڕێزان

شوان القاموس المخدرات
V 3.20.98.1
فەرهەنگی دەرمانی شوان
وەشانی 3.20.98.1

لەم وەشانە دا گرنگترین بەش زیاد كراوە ئەویش پەشی گروپی دەرمانەكانە لێرە دا ئاماژەم بە چەند گروپێك كردوە بە پیشتیوانی خوا لە وەشانەكانی داهاتوو كلاسەكان زیاتر دەكەم، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە لەم وەشانە دەتوانی لە یەك لست لە هەردوو ناوی زانستی بازرگانی بگەڕێی, وەهەروەها ناردن (شێر) كردنی هەموو دەرمانەكان و ناردنی بۆ هاوڕێكانت لە ڕێگای نامە (رسالە) یان بۆ ڤایبەر أو وتس ئەپ یا ماسنجەر یا هەر بەرنامەیەكی ناردن, كە دەتوانی زانیاری لە سەر هەر دەرمانێك بەتەوێت بینێری بۆ هاوڕێكەت. وە هەندێك گۆڕانكاری لە دیزاین…nوە بەشی یارمەتی زیادكراوە بەناوی (مساعدة) وە گۆرانكاری لە بەشی ناردنی نامە و ئیمێل و ئایگۆنەكانی و دیزاینی كراوە.وە زیاد كردنی فەید كاتێك دەچیت بۆ ویندۆیەكیتر و گۆڕانكاری لە لیستەكان و گۆرینی دیزاینی .

لە وەشانی پیشودا بەشی ناوی بازرگانی بۆ زیاد كرابوو بەناوی اسم العلامة التجارية لە لیستی مێنو یان لە ڕێگەی ئەو دوگمەی خڕەی لە لیستی ناوی زانستی دایە.

ناوی بازرگانی چیە؟ بۆنمونە:-
الأسيتامينوفين(الباراسيتامول)
ناوی زانستی دەرمانە
وە هەر شەریكەو ناوی خۆی لە سەر دەرمانەكە دەنوسێت. بۆنمونە لە جیاتی بنوسێت الباراسيتامول دەنوسێت Adol یان ParaAzar

لێرەدا و قد بەشێكم بۆ زیادكردوون كە تیایدا دەتوانن ناوی بازرگانی لە سێرچ بنوسن و بیدۆزنەوە, كە ئەمەش لەسەر داواكاری بەكارهێنەرانەوە بوە..وە لە وەشانی پێشو دا بەرنامەكە لە سەرەتاوە داڕێژرابۆوە كە تیایدگۆڕِانكاری لە ستایل و گرافیكەوە كرابوو, وە زیاد كردنی بەشی گروپەكانی دوگیانی…

ئەم فەرهەنگە زیاتر لە (1000)هەزار دەرمانی تێدایە,
وە بەردەوام دەرمانی بۆ زیاد دەكرێت و وەشانی نوێی بڵاو دەكرێتەوە..
ئەم فەرهەنگە بەشێوەیەكی بوخت باس لە

ناوی زانستی دەرمان
ناوی بازرگانی دەرمان
چۆنیەتی بەكارهێنانی دەرمان
ژەمی دەرمان
كاریگەری باش و خراپی دەرمان
بەكارهێنانی بۆ ئافرەتی دووگیان و منداڵ و پیر
,وە خوێندنەوەی دەرمان بە شیوازی المملكة المتحدة

لەگەڵ چەندەها زانیاری تر..

لەكۆتایدا بمبورن لە هەر هەڵەیەك لەم بەرنامەیە دا,
وە ئێوەش هەڵەكان و ڕەخنەو پێشنیارەكانتان بنوسن…
بەهیوای تەندروستیەكی باشتر بۆ ئێوە.

بۆ بەرهەمی زیاتر سەردانی ئەم ناونیشانانەی خوارەوە بكەن:-

https://www.facebook.com/shwanmedicaldictionary

يان

https://www.facebook.com/barnamakan

فەیسبوكی گەشەپێدەر:-
https://www.facebook.com/shwanqdl

تحميل Shwan Drug Dictionary V3 APK للاندرويد برابط سريع



What's new

2017-12-21

وةشاني 3.20.98.1
لەم وەشانەدا دوو بەشی گرنگ زیاد کراوە ئەوانیش بەشی بیرخەرەوە کە تایبەتە بەو دەرمانە کە رۆژانە دەیخۆی دەتوانی رێکیبخەی بەپێی چۆنیەتی وەرگرتنەکەی . واتا دەرمانەکەت رۆژانە دووانزە کاتژمێر جارێکە یان هەشت کاتژمێر جارێکە ،یان دەتوانی تێبینیەکانت بنوسی.
لەگەڵ بەشی settings واتا رێخستن کە تیایدا دەتوان فۆنت بەرنامەکە بگۆری. لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەکیتر...

Get it on:
Get  Shwan Drug Dictionary V3 APK on Google Play

متشابهه
Searching...

اضغط للاشتراك